پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاپۆرتێکی ئێرانی باس لەوەدەکات، تاران و جەزائیر بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان ڕێککەوتوون.
حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ ئەحمەد عەتاف، هاوتا جەزائیرییەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ئاشکرایکرد،” کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت و سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەشداردەبێت”.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی جەزائیر، خۆشحاڵی وڵاتەکەی لەبارەی پێشهاتە ئەرێنییەکانی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران خستەڕوو.
بەپێی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، هەردوو وەزیر لە دیدارەکەیاندا لە تاران، جگە لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پرسە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشیان تاوتوێ کردووە.