بافڵ جەلال تاڵەبانی: کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی LBC بەریتانیدا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئێڵ بی سی” بەریتانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی عیراقییەکان سێیەمین زۆرترین کۆچبەری نایاسایین کە دەریا بەرەو بەریتانیا تێدەپەڕێنن رایگەیاند: سەقامگیری ئابوری و دابینکردنی ھەلی کار وادەکات خەڵکی کەمتر کۆچ بەرەو بەریتانیا بکات.

وتیشی: حکومەتی نوێی عێراق بیرۆکەی باشی ھەیە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران پلانی ھەیە بۆ بنیاتنانەوەی عیراق، ھەروەھا ھانی بەریتانیا دەدات کە وەبەرھێنان بکات و ئەو پەیوەندییە لەگەڵ عیراق و ھەرێم زیاتر بکات.

سەبارەت بە کوردستانیش سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرین، نزیکی 60% بۆ 70% ی ئەوانەی خوار 40 ساڵن زۆر رۆشنبیرن و بە چەندین زمان قسەدەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوار شەممە 12_7_2023، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی و كۆبوونەوەی گرنگ گەیشتە بەریتانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا