پۆڵەتیک پرێس
کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق داوا دەکات هەوڵەکانی گەڕان و دیاریکردنی چارەنووسی کچ و ژنە ڕفێنراوە ئێزدی و تورکمانی و شەبەکەکان چڕبکرێتەوە.
فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە، ” چارەنووسی هەزاران ڕفێنراوی ئێزدی و تورکمانی و شەبەکی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون تا ئێستاش نادیارە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” مافی کەسوکاریانە چارەنوسی ڕفێنراوەکانیان بزانن و تاوانبارانیش ڕادەستی دادگا بکرێن”.
فازڵ غەراوی دەڵێت، ” لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە هەوڵە دیبلۆماسی و ئەمنییەکانی چڕبکاتەوە بۆ گەڕان بە دوای ڕفێنراوان و دیاریکردنی چارەنوسیان چونکە خەمی لەپێشینەی کەسوکارییانە”.
بە وتەی غەراوی هاوکات پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان بکاتەوەو بڕیاری نیشتیمانی لەو بارەیەوە دەربکات”.