بافڵ تاڵەبانی: نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،لە بەغدا چاویکەوت بە دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق.

‏‎لە دیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین رووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، یەكێتی هێزێكی بەرپرسیارە بەرامبەر ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك، بۆیە لە هەوڵەكانمان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان بەردەوامدەبین و نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا