لیژنەی نەوت و غاز: لەم وەرزەی یاسا داناندا پرۆژە یاسای نەوت و غاز پەسەند دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەم وەرزەی یاساداناندا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای نەوت و غاز دەكرێت و پەسەند دەكرێت بەمەش نەخشەرێگەی نوێ‌ بۆ كەرتی وزە لە عێراقدا دەكێشرێت.

زەینەب موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، گفتوگۆ و دانووستانەكانیان لەگەڵ لایەنەكان بەردەوامە بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یاسادانانی ئێستایدا، خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای نەوت و غاز دەكات و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی دەكات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز وتیشی، بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای نەوت و غاز، نەخشەڕێگایەكی نوێ بۆ كەرتی نەوت لە عێراق دەكێشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا