بودجە پشووی پەرلەمان هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

گەشتنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021، پشووی زستانەی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوەو بەهۆیەوە وەزری یاسادان بۆ ماوەی مانگێك درێژكرایەوە.

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گەشتنی پرۆژە یاسای بودجەوە وەرزی یاسادانانیان بۆماوەی مانگێك درێژكردوەتەوە.

درێژكردنەوەی ئەو ماوەیەش بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاساكە، ئەگەر هات و پێویست بەهەمواركردنەوە نەكات ئەوا ئەگەری زۆرە لەماوەی ئەو مانگەدا پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساكە پەسەند بكات، ئەگەر گۆڕانكاریش لە بڕگەو ماددەكانی بكرێت ئەوا پرۆژەكە دەنێردرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبوو لە سەری‌ ساڵی نوێوە پشووی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ دەستپێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا