پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاسێکی گەشتیاری لە پارێزگای ئەسکیشەهیر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا وەرگەڕا و 41 کەس بریندار بوون.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئەسکیشەهیر ڕایگەیاند، هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بووە بە یاساکانی سەلامەتیی هاتوچۆ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، 11 کەس لەو بریندارانە برینەکانیان سەختە و لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەن.
جێی ئاماژەیە پێشتر تورکیا نۆ ڕۆژ پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند، بەهۆی جەژنەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە ڕێگاوبانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان دروستبوو ئەوەش هۆکاربوو بۆ دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ.