پەرلەمانتارێکی شیعەکان: کوردو سونە ڕێگرن لە دیاریکردنی سیستەمى هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سوننە و كورد زۆرترین سوود لە سیستمێكی لەو شێوەیە وەردەگرن، لەكاتێكدا ئەو بەربەستی گەورەی لەبەردەم حزبە شیعەكاندا دروستكرد.

 

كازم حەیدەری، پەرلەمانتاری سەر بەدەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، هەموو ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت  هەموو لایەنەكان بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی و بۆچوونەكانی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن بكەن، بەتایبەت لایەنی ڕەوتی سەدری، بۆ ئەوەی ئەو پرسە لە نێوان هەموو لایەنەكاندا چارەسەر بكرێت، دوور لە دروستكردنی گرژی لەسەر ئەم بابەتە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، سیستەمی فرە بازنەی هەڵبژاردن سوودی بۆ هەندێك پێكهاتە بەتایبەت سوننە و كورد هەیە، بەو پێیەی دەنگەكانیان لەناو چەیەكی دیاری كراو كۆبوەتەوە و بە تاڕادەیەكی كەمتر سودی بۆ پێكهاتەی شیعە هەیە.

 

حەیدەری باسی لەوەشکردوە، سیستەمی فرە بازنەی لە لای پێكهاتەی شیعە قبوڵ نیە، چونكە دەبێتە هۆی زۆری حزب لایەنی  سیاسی، كە بەربەستێك بۆ هێزە سیاسییەكان دروست دەكات، كە لە بەرژەوەندی ئەوان نیە.

 

دوێنێ‌ بڕیار بوو پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی دروست بوونی ناكۆكی لەنێوان پەرلەمانتاران دانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا