پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “ئیسماعیل خەیات یەکێک بوو لە شێوەکارە بەناوبانگ و دیارەکانی کوردستان کە کارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوە پێشوازی گەورەی لێکراوە”.
لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی هونەرمەند و هونەرمەندان کرد و ڕایگەیاند، “ئیسماعیل خەیات ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە برەودان بە هونەری شێوەکاری”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” کارەکانی ئیسماعیل خەیات لەپێناو ئاشتی و پێکەوەژیان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە و لەیادی ناکەین”.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.