پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەڕێگەی نێوان کۆیە – دوکان نزیک گوندی دۆندار، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی، شۆفێرەکەی بریندار بوو.
ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی نێوان کۆیە- دوکان ڕوویدا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی وەرگەڕا.
بەهۆی ئەو زیانەی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت نەتوانرا شۆفێرەکەی بهێنرێتە دەرەوە، بۆیە داوا لە تیمی فریاگوزاری نەخۆشخانەی کۆیە کرا بە ناردنی تیمی تایبەت تاکو شۆفێرەکەی بەبێ زیان لە ئۆتۆمبێلەکەی بهێنرێتە دەرەوە کە مەترسی خوێن بەربوونی لێدەکرا.