پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی یەكشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوای لە حكومەتی عێراق كرد پەلە بكات بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی لە كەمپی هۆل.
شێخموس ئەحمەد، سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری ئاوارە و كەمپەكان لە بەڕێوەبەری خۆسەر، رایگەیاند: پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی عێراق لە كەمپی هۆل لە ئێستادا زۆر خاوە و لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی عێراقییەكانی ناو كەمپەكەدا ناگونجێت.
وتیشی: ژمارەی هاوڵاتیانی عێراقی لە كەمپی هۆل نزیكەی 29 هەزار كەسە، كە نیوەی دانیشتووانی كەمپەكە پێكدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەی كۆچ و ئاوارەكانی حكومەتی عێراق نووسینگەیەكی لە كەمپی هۆل كردووەتەوە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی ئارەزووی گەڕانەوە دەكەن بۆ وڵاتەكەیان.
روونیكردەوە، لیژنەكە ناوی ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە ئارەزووی گەڕانەوە دەكەن و لەم ماوەیەشدا كارەكانی لەسەر كەسانی نەخۆش و بەساڵاچووان چڕ كردوەتەوە.