تەرمی گەنجێک بە خنکاوی لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، “تەرمی گەنجێک کە تەمەنی سەروو 20 ساڵە بەناوی (م، س، ح) لە ئاوی ڕووباری هیزل لە سنووری زاخۆ بە خنکاوی دۆزراوەتەوە”.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری گوندی شیناڤا تەرمی گەنجێک دۆزراوەتەوە، کە پێشتر لە ئاوی ڕووباری هیزلدا خنکابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، “تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکیی داد کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و گومان لەسەر شێوازی مردنەکەی هەیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا