پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پارێزگای بەسرە حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکەش بڕیاریدا رێکاری نوێ بۆ خۆپارێزی بگرێتەبەر.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگاکە تۆمارکراوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا 40 حاڵەتی تووشبوون و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە بڕیاریدا رێکار و رێوشوێنی نوێ بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون بگرێتەبەر.