فاروقی مەلا مستەفا ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی تایبەتی فاروقی مەلا مستەفا، ڕوون کردنەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانە دەدات کە لەسەری بڵاو کراوەتەوە.

نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەموو ئەو دەنگۆو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە بەهۆی ئەو هێزانەی چوونەتە سەر کارگەو گروپی کۆمپانیاکانی فاروق کاروبارەکانیان ڕاگرتبێت و ئاماژەیان بەوەدا بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن لە کارو باری خۆیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونی دەکەنەوە دوورن لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئێمە لە كاروباری حیزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین،

دوێنێ 9ی ئەیلولی 2021هێزێکی ئەمنی چوونە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان، دواتریش چوونە سەر گروپی کۆمپانیاکانی فاروق لە سلێمانی، هێزەکە سەر بە ئاسایشی سلێمانی بوون، دوای ئەوەی زانیاریان پێدراوە لە سەر بوونی چەکی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک خەڵک بەبێ مۆڵەت مەشقیان پێدەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا