كازمی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشی سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە، ئەوەش بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەس‌و لایەنانەی هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عێراق.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، لیژنەكە لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكارییانە دەكات، كە بەرانبەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەتی ئەمریكا دەكرێت.

هەر بەپێی میدیاكان، لیژنەكە ئەنجامی كارەكانی خۆی پێشكەش بەسەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكات.

لیژنەكە لە قاسم ئەلئەعراجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی سەرۆكی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەبدولئەمیر ڕەشید یارالله سەرۆكی ئەركانی سوپا و چەند سەركردەیەكی تری سەربازی پێكهاتوون.

ماوەیەكە لەلایەن چەند میلیشیایەكی چەكداری هێرش دەكرێتە سەر دامەزراوە دبلۆماسییەكان، بەتایبەتی بنكە سەربازی‌و دبلۆماسییە ئەمریكییەكان لەعێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا