تڕەمپ دەڵێت ڤاکسین ئامادە دەبێت، بایدنیش دەڵێت ئینشائەڵا

پۆڵەتیک پرێس

یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان بایدن و تڕەمپ کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەردوو لا، دەستەواژەی توندیان دژ بە یەک بەکار هێنا.

هەردوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆ بایدن و دۆناڵد تڕەمپ، لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا، هێرشیان کردە سەر یەک و لای خۆیەوە بایدن بەر لەدەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەکە، پابەندبوونی خۆی بە باجی ساڵی 2019 بڵاوكردەوە و وتی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا خۆی لە دانی باج دەدزێتەوە و  داوایكرد ترەمپیش هەمان كاری ئەو  بكات.

تڕەمپ سەرۆکێکی درۆزنە

هاوکات، بایدن، تڕەمپی بەسەرۆکێکی درۆزن ناوبرد کە لە ئیدارەی ئەمریکیدا هاوشێوەی نەبووە و تا دێت بە هۆی ئەوەوە وڵاتەکەی پاشەکشێ دەکات و متمانە لە دەست دەدات.

پەیوەست بە باج، لای خۆیەوە، تڕەمپ وتی ، پاش ئەوەی دەزگای داهاتە ناوخۆییەكان كاری وردبینی تەواو دەكەن پابەندبوونی خۆی بەدانی باج  ڕادەگەیەنێت، لەم كاتەدا بایدن وتەكانی پێدەبڕێت و دەڵێت “كەی ئینشائەڵا؟”

گەڕەلاوژێ بوو نەک دیبەیت

یەکەم روبەڕوبوونەوەی  نێوان سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و ڕکابەرەدیموکراتەکەی، هەر لە سەرەتاوە، ڕق ئەستووری و گرژی بەخۆوە بینی و کار گەیشتووەتە ئەوەی تۆڕی میدیایی بە ناوبانگی( BBC ) بە گەڕەلاوژێ، وەسفی بکات.

تڕەمپ، بایدنی تۆمەتبار کرد کە ئەو تا ئێستاش قەرزاری سۆسیالیستەکانی نێو حیزبەکەیەتی و لە ئەنجامیشدا سەردەکەون بەسەریدا و گومانیشی خستە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەنگدانی ئەلکترۆنی.

ئەم ڕووبەڕوبوونەوەی  نێوان تڕەمپ و بایدن، کە ٩٠ خوولەکی خایاند لە کلیفلاند لە ئۆهایۆ بەڕێوەچوو، یەکێک بوو لەو سێ دیبەیتەی پێش هەڵبژاردن سازدەکرێن.

لە ئێستادا بە پێی ڕاپرسیەکان جۆ بایدن بەڕێژەی کەمتر لە ١٠% لە پێش دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکاوەیە.

ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست نابێت

ترەمپ پلانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نییە و ئەمساڵیش ڤاكسین بەردەست نابێت، ئەمە یەکێک لەو قسە کاریگەرانە بوو کە تڕەمپی جۆشدا.

جۆ بایدن وتی؛ “تڕه‌مپ هیچ پلانێكی ته‌ندروستی دژ بە كۆرۆنا نییه‌ و ئه‌مساڵیش ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست نابێت كه‌ تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات”.

وتیشی: تڕەمپ لێكۆڵینەوەی لە کۆرۆنا نەكرد و باوەڕیشی پێنەبوو، تەنانەت تیمێكی نەناردە ووھان لێكۆڵینەوە بكەن.

بایدن ئەوەی خستەڕوو، کە بە وتەی تڕەمپ بوایە، ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمابوو، كەچی ئەوە پاییزە و دۆخەكەش خراپترە، لەمەش سەمەرەتر ئەوەیە تا ئێستا كەسێك ھەبێ  باوەڕی بە دۆركانی ترەمپ ھەبێت و پێی وابێت ھەفتەیەكی دیكە ڤاكسین بەردەست بێت، تڕەمپ تەنانەت باوەڕی بە ماسكیش نییە.

بایدن سەرۆكی ئەمریكا بوایە، ئەوا ئەمریكا وێران دەبوو

بۆ ئەم وتانەی بایدن،  دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، لەم دۆخەدا ئەگەر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بوایە، ئەوا ئەمریكا وێران دەبوو، ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبوون، ئێمە باشترین كارمان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، ڤاكسینیش لە چەند ھەفتەی داھاتوو بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا