بایدن لە ژوورەکەیەوە دەست بە گۆڕانکارییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستیکرد بە چەندین گۆڕانکاری لە دیکۆری نوسینگەکەی لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن.

یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی بایدن کردوویەتی گۆڕینی فەرشی نوسینگەکەیەتی بە فەرشێکی شین کە لۆگۆی سەرۆکایەتی لەسەرە و پێشتر لە نوسینگەی بیل کلینتن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکادا هەبووە.

هاوکات، بایدن پەردە سوورەکەی کە دۆناڵد ترەمپ بەکاریهێنابوو گۆڕی بە پەردەی زەرد و چەندین تابلۆ و پەیکەری دانا وەک هێمایەک بۆ رێزگرتن لە مافە مەدەنییەکان و رەتکردنەوەی دەمارگیری.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا، یەکێکی دیکە لە کەرەستە بەنرخەکانی نوسینگەکەی بایدن، پارچەیەک بەردە کە تیمی “ئەپۆلۆ 17” لەسەر مانگەوە هێناوییانەتەوە بۆسەر زەوی و تەمەنەکەی بە 3.9 ملیار ساڵ مەزەندە دەکرێت.

ئێوارەی چوارشەممەی پێشوو 20ی کانوونی دووەمی 2021، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی لە پۆستەکەیدا دەستی بە کار کرد.

New president brings a slightly new look to Oval Office

Inside Joe Biden's newly decorated Oval Office | WTOP

A look inside Biden's Oval Office

 

 

A look inside Biden's Oval Office

President Joe Biden's Oval Office: A Look Inside on Cheddar

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا