قوباد تاڵەبانی: کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، “هەوڵەکانمان تەنها بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان نییە، بەڵکو کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا”.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی کرد لە خاتوو سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدنبرە و پێکەوە باسی دواپێشهاتەکانیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی هەنووکەیی. قوباد تاڵەبانی سەردانی خاتوو سۆوفی وەک ئەندامێکی کاریگەری خێزانی شاهانەی بەریتانیا بۆ هەرێم بە گرنگ وەسف کرد.

لایخۆیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی باشیان ناوە بەئاڕاستەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان، وتیشی، “هەوڵەکانمان تەنها بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان نییە، بەڵکو کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا”.

هەروەها باس لە گرنگیی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی لە جەنگ و کارەساتەکان رزگاریان بووە کرا و لەوبارەیەوە باس لە چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا کرا؛ قوباد تاڵەبانی داوای کرد هاوکارمان بن چونکە لە هەرێمی کوردستان پێداویستییەکی زۆری لەو ڕووەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا