پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا 183 حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كارزان ئه‌میر، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد، “له ساڵی 2022دا 183 ڕووداوی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ڕوویانداوه، 32 ڕووداوی كوشتنی به هه‌ڵه و 240 ڕووداوی خۆكوشتن ڕوویانداوه”.
وتیشی، 5931 ڕووداوی دزیكردن تۆماركراون، 2576 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن هه‌بووه، 1398 ڕووداوی ساخته‌كاری تۆماركراون، 7991 حاڵه‌تی فێڵكردن تۆماركراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، پێش بڕیاری سەرۆکی حکومەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیراوە بەسەر 850 چەک و دوای بڕیارەکەش 523 چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە.