تەقینەوەیەك لە رووسیا كوژرانی پەیامنێرێك و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقینەوەیەك لە شاری سینت پیتەرسبێرگی رووسیا روویدا و كەسێك كوژرا و 15ی دیكەش برینداربوون.

رۆژی یەكشەممە، میدیایی فەرمیی رووسیا هەواڵی كوژرانی ڤلادلین تاتارسكی، بلۆگەری بەناوبانگی سەربازی راگەیاند و هۆكارەكەی بۆ تەقینەوەیەكی نێو كافیتیریایەك گەڕاندەوە كە ئەوی تێدا بوو.

تاتارسكی یەكێك بوو لە پەیامنێرە سەربازییەكانی رووسیا كە بەم دواییە رووماڵی بەرەكانی پێشەوەی شەڕی ئۆكرانیای دەكرد.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە، لە ناو كافیتیریایەكدایە كە چەند كەسێكی تێدایە، تاتارسكی مایكرۆفۆنی بە دەستەوەیە و قسە بۆ میوانانی كافیتیریاكە دەكات، یەكێك لە تەنیشتی تاتارسكیدا وەستاوە و خەڵاتێكی داپۆشراوی پێشكەش دەكات.

هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە گوایە لە ناو ئەو خەڵاتەدا “بۆمبێك” هەبووە و لە كاتی كردنەوەیدا تەقیوەتەوە جگە لە كوژرانی تاتارسكی، لانیكەم 15كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا