پەكەكە پەیوەندی كورد و عەرەب بە گرنگ دەبینێت

پۆڵەتیك پرێس:

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە رایگەیاند: پەكەكە بە چاوێكی گرنگەوە تەماشای پەیوەندییەكانی نێوان كورد و عەرەب دەكات.

دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە بە میدیاكانی پەكەكەی راگەیاند “ئێمە وەك پەكەكە گرنگی زۆر بە پەیوەندی كورد و عەرەب دەدەین، واتا پەیوەندی كورد و عەرەب وەك بنەماییترین پەیوەندی لە دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا دەبینین، چونكە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێشوو لەلایەن دەوڵەت-نەتەوەكانەوە دابەش و تاڵان و وێران كرا و بۆ دەسەڵاتی فاشیزم و دیكتاتۆریی بەجێما”.

كاڵكان ئاماژەشی بەوە كرد: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كورد تووشی كۆمەڵكوژی كرا و عەرەبەكان دابەشكران و خرانە ژێر داگیركارییەكی سەختەوە، ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دژی كورد و عەرەبەكانە، بۆ ئەمەیە كە دوو بەشی گەورەی كۆمەڵگاكەی دژی ئەو دۆخەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوەستنەوە.

دوران كاڵكان باسی لەوەش كرد: كورد و عەرەب پێویستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و دیموكراتیدا بە ئاشتی و ئارامی لەژێر سایەی بەڕێوەبەریی دیموكراتیدا بژین چونكە تێكۆشەرترین گەلان كورد و عەرەبن، هاوپەیمانی و پەیوەندییەكەیان ئەو هاوپەیمانیی و پەیوەندییەیە كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دروست دەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا