پۆڵەتیك پرێس
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی 46 ساڵه‌ی حزبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك بەردەوام دەبێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیران لەیادی 46 ساڵه‌ی دامەزراندنی یەكێتی لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند “له‌پاڵ پابه‌ند بوونی ته‌واو به بنه‌ماكانی ئاشتی و ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین، یه‌كێتییه‌كه‌تان قه‌ڵایه بۆ پاراستنی هه‌رێم، پارێزه‌ره بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له‌شكره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، بره‌وه بۆ خه‌باتی مافه‌كان و مكوڕه بۆ شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی”.
هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت “یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوسه‌نگكردنی هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی پاك، به‌رپرسیار، نیشتمانی و نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌رده‌وامه، یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ به‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌ده‌دات كه مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا، گۆشه‌گیری بكه‌ن”.
لەپەیامەكەی لاهور شێخ جه‌نگی دا هاتووە، بۆ ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی شایسته له ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كیتی له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی هاوكاری ده‌داته ده‌ست پارچه‌كانی تری كوردستان، دۆست و پشتیوان له ده‌وری به‌ها ره‌واكانی كۆ ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندیكردوه به هه‌ریه‌ك له عومه‌ر شێخ موس و د.فواد مه‌عسوم ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی و به‌ڵێنی پێداون، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه بین كه ئه‌وان و هه‌ڤاڵه‌كانی تریان به‌ر له ٤٦ ساڵ به‌ر له ئێستا گرتیانه‌به‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه و جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، ” یه‌كێتیی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی بۆ به‌رده‌وامی و چالاككردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان”.