نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی بۆ خوار 80 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانی چین و کەمبوونەوەی ڕێژەی خواست لەسەر نەوت لەلایەن ئەو وڵاتە کە یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا، ترسی زیاتر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا