ئێران و ئەوروپا سزای یەكتر دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی بەریتانیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا و یەكێتی ئەورویا سزای زیاتری بەسەر لێپرسراوانی ئێرانییدا سەپاند، كە لە نێویشیاندا فەرماندەی سەر بە سوپای پاسداران هەیە، كە بەرپرسیارێتی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤیان رووبەروو كراوەتەوە.
حكومەتی بەریتانیا ئەوەشی راگەیاندووە، كە سزادانەكە چوار سەركردەی سوپای پاسداران دەگرێتەوە.

لە لایەكی ترەوە جەمیس كلیفرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا و هاوبەشەكانی جارێكی تر دووپاتی دەكەنەوە، چاوپۆشی لە هیچ سەركوتكارییەك ناكەن.

هاوكات یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای كرد، كە سزای بەسەر 25 كەسایەتی و هەشت رێكخراوی سوریدا سەپاندووە، بە تۆمەتی قاچاخچێتی كردن بە مادەی هۆشبەرەوە.

لەبەرامبەر سزاكانی سەر وڵاتەكەیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەتۆمەتی پشتیوانی لە گروپە تیرۆرستیەكان و دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆ و هاندانی تیرۆرییزم لەدژی گەلی ئێران، بڵاوكردنەوەی درۆ و زانیاری هەڵە و بەشداریكردن لە سەپاندنی گەمارۆكان، تاران سزای بەسەر 17 كەسایەتی و چوار دامەزراوەی ئەوروپا سەپاندوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا