“هەڵبژاردنەکانی عێراق دوادەخرێت”

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تانەدانی لایەنە سیاسیەکان لە یاسای هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوادەخرێت.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان تانەیان لەسەر هەندێ مادە و بڕگەی یاسای هەڵبژاردنەکان پێشکەشی دادگای فیدڕاڵی کردووە، ئەوەش وا دەکات ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی دوابکەوێت”.

بەهار مەحمود ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ” پێویستە دادگای فیدڕاڵی هەموو تانەکان ببینێت، وەڵامدانەوەشی لەبارەی تانەکانەوە بەپێی ناوەڕۆکی تانەکە و ڕەخنەی لایەنە سیاسیەکان لەسەر مادەکانی یاسای هەڵبژاردن دەبێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند لایەنێکی سیاسی  نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر ئەو یاسایەدا پیشانداوە کە پێشتر پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر داوە، بەتایبەتیش بڕگەی بازنەکانی هەڵبژاردن و پێیان وایە خزمەتی بەشێک لەلایەنەکان دەکات لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا