دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاردەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیداڵی عێراق لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دوابڕیار دەدات.

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكانی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارە سبەی یەكشەممە، دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی چوار سكاڵا كۆببێتەوە دووانیان پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە، یەكێكیان بە نادەستووری بوونی بڕیاری راگرتنی پلەبەزركردنەوەی فەرمانبەرانە.

پێشتر لەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەر و مامۆستای هەرێمەوە دژی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماركرا.

سكاڵاكاران داوایانكردووە حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەمواركراوی فیدراڵی وەك خۆی.

سكاڵای دووەم كە بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەیەوە كۆببێتەوە، دژی هەریەك لە سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و داواكراوە بڕگەی دووی مادەی 12 و هەشتەمی مادەی 13ی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و2025 جێبەجێبكرێت و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت و مانگانە مووچەكانیان بەبێ دواكەوتن وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا