عەبدولحەكیم خەسرەو: دوو مووچەیی نەماوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری لەسەر هەموو خاڵەكانی چاكسازی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

رۆژی سێشەممە 8/11/2022 عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە و لەگەڵ وەزارەتی داریی و ئابووری مووچەی هەموو ئەوانەیان بڕیوە كە دوو مووچەیان هەبووە و لە ئێستادا تەنها مووچەیەك وەردەگرن.

وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ كاری لەسەر هەر 13 خاڵەكەی چاكسازی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی جێبەجێكردنی خاڵەكانیش لە سێكتەرێكەوە بۆ سێكتەرێكی دیكەش جیاوازە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا