پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی کوژرانی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، پرسە بۆ کۆچی ناگیهان ئاکارسەل ژنەچوالاکوان و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دانرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری پرسە بۆ کۆچی دوایی ناگیهان ئاکارسەل دانرا و چەندین کەسایەتی لە ژنان و پیاوانی سیاسی پارت و ڕێکخراوەکان بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
هاوکات، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لە پرسەکەی ناگیهان ئاکاسەلدا کرد.
ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ناگیهان ئاکارسەل تەقەی لێکرا و کوژرا.