بانکی ناوەند بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە بانکیی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە کە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار بوو.

بەگوێرەی خشتەی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلار خراوەتەبازاڕەوە.

هاوکات، لەو بڕە پارەیە، 224 ملیۆن و 145 هەزار و 994 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 58 ملیۆن و 900 هەزاریش بەشێوەی نەقد خرایەبازاڕەوە.

لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی دراو 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 144 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا