ئەیهان سەعید: ئاسایشی پارتی ئومێد بەرۆشكی دەستگیردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەیهان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دهۆك رایگەیاند، ئاسایشی پارتی لەدهۆك دووبارە رۆژنامەنوسی ئازادكراوی بادینان ئومێد بەرۆشكی دەڕفێنێت و دەستبەسەری دەكاتەوە، دەستگیركردن و رفاندنی ئومێد بەرۆشكی بێ بڕ‌یاری دادگا و بێ ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنوسان بووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ئەیهان سەعید – نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دهۆك كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس ناردووە هاتووە، ئەمرۆ كاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەرۆ هێزێك بەناوی ئاسایشی دهۆك و بەجلی مەدەنی و دوو ئۆتۆمبێل هەلدەكوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە جاددەی K.R.O لە ناوەندی شاری دهۆك دەستگیری دەكەن و هەموو كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانی و تەنانەت كتێبەكانیشی دەستبەسەر دەكەن.

ئەوەشهاتووە، دەستگیركردن و ڕ‌فاندنی ئومێد بەرۆشكی بێ بڕ‌یاری دادگا و بێ ئاگاداری سەندیكای رۆژنامەنوسان بووە لە كاتێكدا ئەمە دژی یاسای ژمارەی 35 ی رۆژنامەگەری كوردی یە.

باس لەوەشكراوە، گرتن و رفاندنی ئومێد بەرۆشكی و دوو سكاڵای نوێ لەسەر شێروان شێروانی و دووبارە بانگكردنی ئازادكراوانی بادینان بۆ دەزگا ئەمنیەكان و بەردەم دادگا، پێمان دەڵێن هەوڵ و پیلانێكی دیكەیە هەیە بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك و بە تایبەتی ئەوای دوای سزایەكی نادادپەروەرانە ئازاداكراون، بەئەمەش دووبارە راپۆرتی نوێنەرانی وڵاتان و رێكخراوە جیهانیەكان لەسەر هەرێم جەخت لەسەر لاوازی ئازادی رادەربرین و كاری رۆژنامەوانی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا