پێگەیەكی ئەمریكی زانیاری لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەیەكی ئەمریكی راپۆرتێك لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات كە بەر لە هێرشەكە: توركیا ئاگاداركراوەتەوە كە جێ پێی ئەمریكییەكانتان هەڵگرتووە و هەواڵگری ئەمریكاش فڕۆكە بێفرۆكەكانیان دەستنیشانكردووە.

هەروەك : ڤیدیۆی هێرشەكەش هەیە و ئامانجەكەش لێدانی ئەو كاروانە بووە كە مەزڵوم عەبدی و تیمی سەربازی ئەمریكای تێدابووە و پێگە ئەمریكییەكە دەڵێت:” دەبێت ئەمریكا ئاستی هاوكاری و سەربازیی لەگەڵ هەسەدە بەرز بكاتەوە و ئەوان هاوبەشێكی باشن.

گۆڤارو پێگەی Washington examiner راپۆرتێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردوتەوەو كە مایكڵ رۆبن رۆژنامەنوس و توێژەر ئامادەیكردوە كە پێشتر لەپنتاگۆن كاری كردوە تێدا باسی رووداوەكەو كۆمەڵێك گریمانەو پێشنیاز دەكات.

ئەمەش دەقی راپۆرتەكەیە:

ڕۆژی 7-4-2023، ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی سەرەكی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعش، كۆبوونەوەكانی لەسلێمانی، كوردستانی عیراق كۆتایی پێهێنا، ئەو ماوەیەك بوو لەگەڵ هەردوو سەركردایەتی ناوخۆیی كورد و بەرپرسانی ئەمریكا كۆبووەوە.

گروپەكە پێكەوە بە كاروانێك بەرەو فڕۆكەخانەی مەدەنی ناوچەكە ڕۆیشتن، لەوێ پلانیان دانابوو كە مەزلوم ببینن كە بە گەشتێكی كورت هاتبوو و دەگەڕایەوە بۆ رۆژائاوای كوردستانی سوریا.

لە فڕۆكەخانەوە سەیری ڤیدیۆیەكی چاودێریم كردووە، پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری SUV تێدەپەڕن. دوای سێ چركە مووشەكێك كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تەقێنراوە بەدرێژایی كەناری ڕێگاكە دەتەقێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا