شەڕ و پێكدادان لە قامیشلۆ دەستی پێكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەنجامدانی ئاگربەست لە نێوانیان، جارێكی دیكە شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حكومەتی سوریا و هێزەكانی ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر سەری هەڵدایەوە و منداڵێك كوژرا و چەند كەسێكی دیكەش كە دووانیان منداڵن برینداربوون.

لەچەند رۆژی رابردوو دوای ئەوەی شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و چەكدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حكومەتی سوریا لەشاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان دروستبوو، بەنێوەندگیری روسیا هەردوولا ئاگر بەستیان راگەیاند، بەڵام چەكدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حكومەتی سوریا ئاگربەستەكەیان پێشێلكرد.

بەپێی زانیارییەكان هەردوولا چەكی سوك و قورس بەرامبەر یەكتر بەكاردەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا