پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دەست بەسەر زیاتر لە 38 تۆن برنجی نەشیاودا گیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ چاودێری كردنی شوێنە گشتیەكان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری كردن لەبەكارهێنانی خۆراك و كاڵای نەشیاو، لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی 38 تۆن و 500 كیلۆ برنجدا گرت.
لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو برجانە باسی لەوەکرد، شوێنی هەڵگرتنەكەی لەكۆگا نەشیاو بوو و بەو هۆیەوە برنجەكە خراپ ببوو.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو برنجە، لە ئەنجامدا دەرکەوت شیاو نیە بۆ خواردن، بڕیاردرا بەلەناوبردنی ئەو بڕە برنجە.