پارتی بۆ بردنەوەی سەرۆک کۆمار هەڕەشەی تاریککردنی هۆڵی پەرلەمان دەکات

 پۆڵەتیک پرێس

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “فازڵ میرانی سەرۆکی وەفدی پارتی دڵنیای داوەتە سەرۆکەکەی کە رۆژی شەممە رێبەر ئەحمەدی بۆ دەکاتە سەرۆک کۆمار، باس لەوە دەکرێت بە پارە بێ یان هەڕەشە ئەگەر بگاتە تاریککردنی هۆڵی دەنگدانیش وایان نیازە ئەو دانیشتنە هەر ئەنجام بدەن.چاوەرێ دەبین بزانین ئەنجامی میرانی لە زێباری باشتر دەبێ؟”.

لەنوسینێکدا هۆشیار عەبدوڵڵا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “بارزانی دەرسی لە شکستی زێباری وەرنەگرتوە و دەیەوێ جارێکی تر گریمانە لەسەر یەک لایەنی شیعە بکات بۆ بە دەستهێنانی پۆستێک، بارزانی کە سەدری کردۆتە مەرجەعی سیاسی خۆی، رۆژی شەممە سەرکۆمار بباتەوە یان نا، بێ باج لێی دەرناچێ.بۆ مێژوو؛ سەدر بگاتە دەسەڵات وەک ئێستا نازی بارزانی هەڵناگرێ”.

دەشڵێت “ئاگادارم بە زارەکی بەڵێنی زۆر بە بارزانی دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەتایبەتی پشتکردنە بریاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوت، هەرچەند قورسە ئەو ۳ لایەنە بتوانن حکومەت پێکبهێنن بەڵام بشتوانن ئەو کاتەی یاسای موازەنە دێتە گۆڕێ هەرگیز سەدر ئامۆزاکەی خۆی ناکاتە قوربانی کوڕەکەی بارزانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا