پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” داوای زیادکردنی بودجەی سوپای ئەمریکای کرد بەڕێژەی %40 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
لەوبارەیەوە سەرکردەکانی پێنتاگۆن وتیان، دەبێت سوپای ئەمریکا بەتەواوەتی ئامادەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی چین، هەر ئەمەش پاڵی بە کۆنگرێسەوە نا بودجەی پێشنیازکراوی وەزارەتی بەرگری کە بڕەکەی 842 ملیار دۆلارە پەسەندبکات.
ئەوەشیان خستەڕوو، لەڕێی ئەم بودجەیەوە سوپای ئەمریکا لە ئاسیا و تەواوی جیهان نوێدەکرێتەوە.
پێشتر جەنەراڵ مارک مەیلی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش باسی لەوەکرد، ڕەفتارەکانی چین دەبنە پاڵنەر بۆ دەستپێکردنی ڕوبەڕوبوونەوە و ناکۆکی لەگەڵ دراوسێکانی و تەنانەت ئەمریکاش.