پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی هەرسێ مانگی (4، 5، 6) بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بڕی 550 هەزار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆرۆس و سەرترن بۆ مانگەکانی 4 و 5 و 6 خەرجدەکرێت”.
ئەوەش هاتووە، “بڕی 450 هەزار بۆ ئەو مامۆستایانە خەرج دەکرێت کە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن”.