پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشبینی دەکات مانگی شوباتی ئەمساڵ تورکیا هێرشبکاتەسەر کۆبانێ.
مەزڵوم عەبدی بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاند، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بە جددی وەردەگرن.
دەشڵێت، بەتەواوەتی ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێکین و پێشبینیش دەکات تورکیا لە شوباتی داهاتوو هێرشەکانی بۆسەر کۆبانێ دەستپێبکاتەوە.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “چنگ-شمشێر” ڕاگەیاند و چەند بارەگایەکی هەسەدەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەئامانج.