پۆڵه‌تیك پرێس:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گفتوگۆكردن و درێژه‌دان به لێكتێگه‌یشتنی دواین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵه‌تیك پرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك لەئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكه‌وتووه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی چۆنێتی چەسپاندنی پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2021 سەردانی بەغداد دەكات و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق دەستپێدەكاتەوە.
سەرچاوەكە وتیشی، شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌بێت و هه‌مان ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی پێشوو یاوه‌ریی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەبه‌غدا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و دواتریش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌درا، “گفتوگۆکان بەردەوامن به‌ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.