وردەكاری پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ پەسەندكردنی، محەمەد شیاع سودانیش دەڵێت پشكی هەرێم لە بودجە بە 12.67% دیاریكراوە.

ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، پڕۆژە یاسای بودجە راستەوخۆ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا بۆ پەسەندكردنی.

قەبارەی بودجەی عێراق 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە و 63 ترلیۆنیش كورتهێنانی هەیە، پشكی هەرێم بە لەسەدا 12.67% دیاریكراوە.

هەر بەپێی پڕۆژە یاساكە، تێكڕای داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتە حسابێكی بانكییەوە لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێم دەبێت داهاتی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغداد بكات.

لە پڕۆژەی بودجەدا بودجەی بەكاربردن بە 150 ترلیۆن و 293 ملیار دینار، بودجەی وەبەرهێنانیش بە 47 ترلیۆن و 555 ملیار دینار دیاریكراوە، هەروەها داهاتی نەوت بە 117 ترلیۆن و 252 ملیار دینار دیاریكراوە.

هەر لە پڕۆژەكەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوە، هەروەها 50 ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و دەوروبەری نەینەوا دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا