عێراق بەڕێژەی %95 بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەسەوە پابەندبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای ستاندارد ئاند پورز گڵۆباڵ پلاتسی ئەمریکی رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی 480 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە و ڕێژەی پابەندبوونی عێراقیش %95 بووە.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمپانیای ستاندارد ئاند پورز گڵۆباڵ پلاتسی ئەمریکی، مانگی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دابەزینی بەخۆیەوەبینیوە بەبەراورد بە مانگی پێشووتر، بەجۆرێک لە مانگی ئەیلولدا رۆژانە 4.180 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، بەڵام ئەم رێژەیە مانگی رابردوو کەمیکرد و بووە 4.170 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئەوەش هاتووە، نیوەی وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس مانگی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی نەوتیان زیادکردووە، بەجۆرێک تەنیا 13 وڵاتی ناو کۆمەڵەکە رۆژانە بڕی 27.55 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.

هاوکات، روسیا و هەشت وڵاتی دیکە 13.66 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، بە واتای  ئەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەیان بەتێکڕای 220 هەزار بەرمیل نەوت زیادکردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک