پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، سێ چەکداری مەترسیداری داعش دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لەو سێ چەکدارە، پشتیوانی لۆجستی بۆ داعش دابینکردووە و یەکێکی دیکەشیان بەرپرسی بۆمبە چێنراوەکان بووە، سێیەم چەکداریش بەشدار بووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی چێندراو لە دیالە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپشتبەستن بە ماددەی 4ی تیرۆر هەر سێ چەکدارەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
جەختی لەوەش کردەوە، وتەی تۆمەتبارەکان وەرگیراوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.