پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 95 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 95 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 89 دۆلار و 98 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس دێت کە رۆژی چوارشەممە 5_10_2022، دوای كۆبوونەوەیەك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، بڕیاریدا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان كەمبكەنەوە.