پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئادار، لە هەولێر شەرەتەقە ڕوویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، شەڕەکە لە شەقامی کوران لە هەولێر ڕوویداوە و ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەلایەن کوڕی خەروویەوە کوژراوە.
دوای ئەوەی شەڕی نێوان هەردوولا پەرەی سەندووە بۆ شەڕەتەقە، کوژراوەکە 14 گوللەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە، کوژراوەکە کە ناوی”ش-ع” ە، تەمەنی 42 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆئەوەی تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.