بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بۆ ئەمساڵ نەکەونە داوی “لەبری حەج” واتە حەجکردن لەجیاتی کەسێکی دیکە، چونکە ئەنجامدانی لە سعودیەش ئەستەمە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، “له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ به‌هه‌ده‌ر چوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه‌ به‌هیچ شێوه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌ رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌ به‌ر”.

وتیشی، “له‌كاتێكدا ئێمه‌ به‌ردەوام دووپاتمان كردووەته‌وه‌ ‘لەبری حه‌ج’ نه‌ك ته‌نها له‌ هه‌رێمی كوردستان بگره‌ له‌ سعوودیه‌ش بۆ ئه‌مساڵ، زۆر ئه‌سته‌مه، هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ پاره‌یان بۆ ‘لەبری حه‌ج’ له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه‌ پاره‌كانیان بۆ بگەڕێننه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ رێكاریی یاساییی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرنه‌به‌ر”.

هاوکات هۆشداریشی دایە ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه‌، له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له‌ پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا