پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا بوونی دەبێت.
ئەوەش هاتووە، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 27 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 20 پلەی سیلیزییە.