بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتییان: لەماوەی یەک کاتژمێردا لە بەغداد دەبیتە خاوەن پاسپۆرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە لە ئێستادا لە نوسینگەی تایبەت لە پاسپۆرتی گشتی بەغدا ئەو کەسانەی پەلەیانە دەتوانن ببنە خاوەن پاسپۆرت بە رێگەی خزمەتگوزاری خێرا.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە پێویستیانە زووترین کات ببنە خاوەن پاسپۆرت بەبێ بوونی ھیچ مەرجێکی وەک ھەبوونی ڕاپۆرتی پزیشکی یاخود تکتی فڕۆکە ..ئەتوانن سەردانی نوسینگەی تایبەت بکەن لە پاسپۆرتی گشتی بەغدا بۆ مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت بەڕێگەی(خزمەتگوزاری خێرا-خدمە سریعە).

ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی تێچوونی دەرهێنانی ئەو پاسپۆرتە تەنها ٢٥٠ هەزار دینارە و لەماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتەکەت وەردەگریتەوە، ئەم خزمەتگوزاریە بەردەستە بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی عیراق و کوردستان دانیشتووی ھەر پارێزگاو ناوچەیەک بن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، پێویستە ھاوڵاتی سەرجەم پێداویستییەکانی دەرھێنانی تایبەت بە پاسپۆرتی پێ بێت تاوەکو مامەڵەکەی بۆ جێبەجێ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا