خوشکەکەی کیم جۆنگ ئوون هەڕەشە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

خوشکەکەی کیم جۆن ئوونی سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور کرد لەسەر ئەوەی مانۆڕی ئاسمانیی هاوبەشیان لە دژی تاقیکردنەوەی مووشەکیی بالیستیی کۆریای باکوور ئەنجامدا و رایگەیاند، ئەگەر مانۆڕەکان رانەگرن، مووشەکی زیاتر هەڵدەدەن.
 ئاژانسی هەواڵیی (KCNA)ی کۆریای باکوور بڵاوکردەوە کە کیم یۆ جۆنگی خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندووە، زەریای ئارام بۆ مەودای مووشەکەکانمان دیاریی دەکەین بەپێی چالاکییەکانی سوپای ئەمریکا کە لەو ناوچەیە ئەنجامی دەدات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر وڵاتەکەی مانۆڕەکانی سوپای ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریا وەک هەڕەشەیەک هەست پێ بکات، وڵاتەکەی هەنگاوی هاوشێوە دەگرێتەبەر“.

خوشکەکەی کیم روونیکردەوە، ئەو لایەنە توندڕەوانەی کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاد دەکەن، باجەکەی دەدەن

هەروەها وتیشی، وڵاتەکەی تەکنەلۆجیای پێویست و توانای تۆڵەسەندنەوەی هەیە و شتێک کە بمێنێتەوە ئەوەیەوە سەرنج بخرێتە سەر زیادکردنی هێزی سەربازیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا