سۆران عومەر: نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕا لە فرۆشی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 36 دۆلارو 66 سەنتی بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلارو 849 سەنتی بۆ مەسرەف ڕۆشتووە! ئەمەیە کە دەوترێ نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێ”.

ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا سۆران عومەر ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی 2022 حکومەتی هەرێم لەفرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە، 51 دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆشتووە.

وتیشی، بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە لەڕێی حکومەتی هەرێمەوە وردبینی نەوتی هەرێم دەکات، ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافیەت لەپرسەکانی نەوت شیکاری بۆ ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سۆران عومەر، هەناردەی نەوتی هەرێم لەساڵی 2022 دا  158 ملیۆن و 310 هەزارو 151 بەرمیل بووە. داهاتی گشتیەکەی 12 ملیارو 422 ملیۆن و 260 هەزارو 849 دۆلار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆی ئەو داهاتە تەنها پێنج ملیارو 709 ملیۆن و 704 هەزارو 87 دۆلاری بۆ داهاتی گشتی ماوەتەوە تەسلیمی وەزارەتی دارایی کردووە، شەش ملیارو 712 ملیۆن و 556 هەزارو 807 دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆشتووە.

باسی لەوەش کرد، “تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2022 دا 100 دۆلارو 743 سەنت بووە. سۆمۆ ساڵی 2022 بەتێکڕا نەوتی عێراقی بە 95 دۆلار و 536 سەنت فرۆشتووە، بەڵام  هەرێم بەتێکڕا نەوتی بە 87 دۆلارو 915 سەنت فرۆشتووە، واتە تێکڕا بە 12 دۆلارو 828 سەنت کەمتر لەبرێنت نەوتی فرۆشتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا