ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە6ی شوبات، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی، وەزارەتەکانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە1ی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی هەینی 2ی شوبات دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و رۆژی پێنجشەممە8ی شوبات، کۆتایی پێدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا