كازمی: كەس لە سەروو دەوڵەتەوە نییە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەبۆنەی هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووی چەكدارانی داعشەوە بە زمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، تا ڕیشەكێشكردنی داعش بەردەوام دەبن و كەس لە سەرووی دەوڵەتەوە نییە.

لە پەیامەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییە قارەمانەكانیان هەڵمەتێكی سەركەوتوویان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار ئەنجامداوە.

دەشڵێت، “خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بەچەك هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، بەڵام دامەزراوەكانی و گەل بەرەنگاریان دەبنەوە، كەس لەسەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە”.

ئەو پەیامەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا چەكدارانی داعش لەو سنورانەی كە بۆشایی ئەمنیان تێدایە چەندجارێك هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو هاوڵاتیانی مەدەنی كە بەهۆیانەوە ژمارەیەك شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە هەرێم و بەغدا، بەمەبەستی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شانە نوستووەكانی داعش چەندین كۆبونەوەیان لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراقدا رێكخست، بەڵام هێشتا نەتوانراوە بڕیاری یەكلاكەرەوە لە بارەی دروستكردنی لیوا هاوبەشەكانی هەردولاوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا